لە ساڵرۆژی سوتاندنی بارەگانیاندا باڵی ریفۆرمی ناو یەكگرتوو رادەگەیەنرێت

باڵێكی ریفۆرم لەناوی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەناوی "باڵی ئیسڵاح" دەستبەكاربوونی خۆی لە ساڵرۆژی سوتاندنی بارەگاكانی ئەو حیزبە لە بادینان رادەگەیەنێت.

لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ سپی نێردراوە، هاتووە: باڵی ئیصلاح نایەوێ‌ رێكخستن لە نێو رێكخستن دروستبكات و هەوڵی پەرتەوازیی ماڵی یەكگرتوو بدات، كە ئەو ماڵە هەموومان فرمێسك و خوێنمان بۆ ڕشتووە و بە شەونخوونی (قلیل مستچعفون) بەمرۆژگارە گەیشتووە.  دەستەی سیاسی باڵی ئیصلاح وەكو باڵاترین ناوەندی وەرگرتنی بڕیاڕ و هەڵوێستە كە لە چەندین براو خوشكی دەڤەرە جیاجیاكانی كوردستان و هەندەران پێكهاتووە، لە هەولێری پایتەخت جمووجۆڵی سیاسی و میدیایی لە رۆژی (6/12/2015) دەستی بەکارەکانی کردووە و خۆی ڕاگەیاندووە.

دەقی بەیاننامەكە:


بسم الله الرَّحْمَنِ الرَّحِیمِ
إِنْ أُڕیدُ إِلاّ الإِصْڵاحَ مَا اسْتَگَعْتُ ۆمَا تَوْفِیقِێ إِلاّ بِاللّهِ

بەیاننامەی ڕاگەیاندنی باڵی ئیسڵاحی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
بەیاننامەی ژمارە یەک

ئێمە گردبوونەوەیەكی سیاسی و میدیایین لە چوارچێوەی ئامانج و ستراتیژییەكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كاردەكەین، ئامانجمان چاكسازی و راستكرنەوەی چەمكە سیاسی و كۆمەڵایەتی و فقهییەكانە بە زمانی برایەتی و لە چوارچێوەی ئازادی بە دادپەروەرانە، قسە لە سەر پرس و بابەتە هەنووكەییەكانی نێو یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و وڵاتەكەمان دەكەین.

باڵی ئیصلاح نایەوێ‌ رێكخستن لە نێو رێكخستن دروستبكات و هەوڵی پەرتەوازیی ماڵی یەكگرتوو بدات، كە ئەو ماڵە هەموومان فرمێسك و خوێنمان بۆ ڕشتووە و بە شەونخوونی (قلیل مستچعفون) بەمرۆژگارە گەیشتووە.

دەستەی سیاسی باڵی ئیصلاح وەكو باڵاترین ناوەندی وەرگرتنی بڕیاڕ و هەڵوێستە كە لە چەندین براو خوشكی دەڤەرە جیاجیاكانی كوردستان و هەندەران پێكهاتووە، لە هەولێری پایتەخت جمووجۆڵی سیاسی و میدیایی لە رۆژی (6/12/2015) دەستی بەکارەکانی کردووە و خۆی ڕاگەیاندووە.

رەخنەكانمان دوورن لە زمانی تەخوین و تەكفیر و سڕینەوە و ڕەتكردنەوە، هەوڵەكانمان بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی جەماوەری یەكگرتوو و بەرگرتن و وەڵامدانەوەی هەموو هێرش و پەلاماردانێكی سیاسی و حیزبییە بۆ سەر یەكگرتوو.

باڵی ئیسلاح جگە لەم ماڵپەڕە (www.eslah.org) و تۆڕە کۆمەڵایەتیە بەستراوەکانی بەم ماڵپەڕە هیچ وتەبێژێكی فەرمی و شاندی دانوستاندن و نوێنەری نییە، بەڵكو دەستەیەكی سیاسی باڵای لە پایتەختی هەرێم بە نوێنەرایەتی خوشك و براكانی دیكەمان گوزارشت لە هەڵوێستەكانی ئەم باڵە دەكەن لە ڕێگەی ئەم ماڵپەڕ و پەیجەشەوە هەڵوێست و دیدگای خۆی بەیان دەكات.

ئامانج و ستراتیژ
ئامانجی ئێمە هەمان ئامانج و ستراتیژە پەسەندكراوەكەی كۆنگرەی شەشەمی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانە و پێمان وایە ئەگەر زەمینەی كاركردن بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجانە بڕەخسێ‌ یەكگرتوو دەباتەوە حاڵەتی تەندروست و ئاسایی خۆی و دەتوانێت نموونەیەكی سەر مەشقی كاری ئیسلامخوازیی و ئیسلاحخوازیی پێشكەشبكات و نابێتە پڕۆژە و ئەجێندای هیچ  هێزێكی سیاسی.

باڵی ئیسڵاح و پێشمەرگە
باڵی ئیسلاح پاڵپشتی بێ‌ مەرجی هێزی پێشمەرگەی كوردستانە وەكو سەنگەری بەرگریی گەلی كوردستان لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری سیاسی وڵاتە دژی تووندڕەویی و پەرگیریی ئایینی و نەتەوەیی و مەزهەبییە لەگەڵ پاراستنی بەها باڵا مرۆیی و ئەخلاقییەكانی كۆمەڵگەی كوردییە.

ئێمە نەیار و دوژمنی كەس نین خۆمان بە تەواوكەری پرۆژەی یەكگرتوو دەزانین و ئێمە جەستەیەكین لە كاروانی پڕ شكۆی خوشك و براكانمان، ململانێی سیاسی لە چوارچێوەیەكی یاسایی و لە ژێر چەتری دامەزراوە شەرعییەكانی كوردستان دەكەین و گەشە بە دەستكەوتنەكانی گەلەكەمان دەدەین.
یەكگرتوو پارسەنگی هێزی ئیقلمی و قەڵغانی مەددی ئیسلامی ئێرانیزم و هیلالی شیعیە (تشیع)، بەربەستی بەردەم فیكری وشكی سەلەفی جیهادی و وەهابییە، یەكگرتوو موتروبەی فكیری نیشتمانی و نەتەوەییە و كارگەیەكی گەورەی بەهەمهێنانی كەسی موسڵیح و دڵسۆزە.

پێکهاتە و پەیکەری باڵی ئیسڵاح

ئەنجومەنی گشتی باڵی ئیسڵاح
1.    كۆمسیۆنی سیاسی
2.    كۆمسیۆنی ئیرشاد و پەروەردە
3.    كۆمسیۆنی میدیایی
4.    كۆمسیۆنی پەرلەمان و حكومەت و ئەنجومەنە خۆجییەكان

كۆمسیۆنی سیاسی
ئەم كۆمسیۆنە بەرپرسێكی دەبێت كە راستەوخۆ ئەندامی ئەنجوومەنی گشتی باڵی ئیسلاحە، سەرپەرشتی و ئیدارەی دۆسییە سیاسییەكانی ناوەخۆی حزب و كوردستان و عێراق دەكات، روونكردنەوە و پرۆژەو بەرچاو رۆشتنی دەداتە سەركردایەتی و ئۆڕگانەكانی یەكگرتوو بۆ هەر پێشات و رووداوێكی سیاسی چ لە رێگای ماڵپەڕ یاخود لە كەناڵەكانی تر.

كۆمسیۆنی بانگەواز و پەروەردە
ئەم كۆمسیۆنە بەرپرسێكی دەبێت كە راستەوخۆ ئەندامی ئەنجوومەنی گشتی باڵی ئیسلاحە، بە شادەماری كارەكانی رەوتی ئیسڵاح دەدەندرێت، كار بە پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی كاری بانگەواز و پەروەردەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەكات، لە رێگای ئەو میكانیزمانەی رەوتی ئیسڵاحی دیاری دەكات پرۆپۆزەڵ و بەرنامەی گونجاو دەخاتە بەردەم مامۆستایان و پەروەردەكارانی یەكگرتوو بۆ هاوتاكردنی پرۆگرامەكانی پەروەردەو پێگەیاندنی كادیرانی یەكگرتوو لە سەر بنەمای میانڕەوی لە فیكرو كردەوە دەدات كە هەڵهێنجاوی ستراتیژی و ئامانجەكان و پەیڕەوی ناوخۆی یەكگرتوو بێت دوور لە تووندڕەوی مەزهەبی و ئایینی و خۆبەستنەوە بە مەزهەب و رێبازێكی دیاریكراوی وشك و لەقالبدراوە.
ئەم كۆسیۆنە كار پەرەوەردەیەكی ئیسلامی خۆماڵی و رەسەن كە هەڵقوڵاوی واقعی خاك و خەڵكی كوردستان بێت ئەمەش لە رێگای كردنەوەی دەرگای ئیشتیهاداتی ئەهلی عیلم، هانی بەهێز كردنی ئوسرە دەعوییەكان دەدات كە وەكو یەكەم یەكەی پێكهێنانی كادیری حیزبە.
باڵی ئیصڵاح پشتگری ئەو بۆچوونانە ناكات كە باس لە جیاكردنەوەی دەعوە و سیاسەت دەكەن بەڵكو كار لە جێكردنەوە ئەو دوو پرسە گرنگ پەیوەست بە ژیانی رۆژانە و دوا رۆژی ئەم جەمعە دەكات ئەویش لە چوارچێوی میكانیزم و رێوشوێنی گونجاو كە ئایندە بە پرۆژەی چڕو پڕ دەیخاتەروو.

كۆمسیۆنی میدیایی
ئەم كۆمسیۆنە بەرپرسێكی دەبێت كە راستەوخۆ ئەندامی ئەنجوومەنی گشتی باڵی ئیسلاحە، سەرپەرشتی ماڵپەڕو شۆشیاڵ میدیا دەكات و چاودێری میدیاكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەكات، بەرنامەو پڕۆژە بۆ چاككردن و بەرەوەپێشبردنی دەزگا راگەیاندنەكانی حیزب دەدات. روونكردنەوە بەرچاو رۆشنی لە سۆشیاڵ میدیا لە سەر پرس و بابەتە هەنكوییەكان دەدات و فیتباكی رووداوەكانیش ئەڕشیف دەكات. بەربەرچی ئەو شاڵاو پەماردانەی میدیاكانی حیزبەكان بۆ سەر یەكگرتوو دەداتەوە كار لە سەر بەرزكردنەوەی توانا مرۆییەكانی راگەیاندنی یەكگرتوو دەدات.

كۆمسیۆنی پەرلەمان و حكومەت و ئەنجوومەنە خۆجییەكان
ئەم كۆمسیۆنە بەرپرسێكی دەبێت كە راستەوخۆ ئەندامی ئەنجوومەنی گشتی باڵی ئیسلاحە، چاودێری پەرلەمانتارانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومە خۆجییەكانی هەولێر، سلێمانی و كەركووك، دهۆك و هەڵەبجە و وەزیرەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی و سەرجەم باڵیۆزو پلە تایبەتەكان دەكات.
چاودێری جێبەجێكردنی بەرنامەی ئیصڵاح و سەروەری یاسا دەکات و بەدواداچوو بۆ ڕاستكردنەوەی كەمكورییەكانی حوكمڕانی كوردستان لە یاساو پرۆژە خزمەتگوزارییەكان و دابینكردنی بەرنامەو ماستەرپلان و پرۆژە یاسا بۆ فراكسیۆنەكان و تیمەكانی ناو حكومەت دەکات تا سەركەتووانە ئەركاكانی سەرشانیان راپەڕێنن و خزمەتگوزارێكی هاونیشتمانیان بن، ئیصڵاح ڕەخنەگر و خاوەن قسەی بێ‌ ناوەڕۆك نابێت بەڵكو لە رێگەی كۆسیۆنەكانەوە پاڵپشت و هاوكارێكی باشی نوێنەرانی یەكگرتوو لە دامودەزگاكانی دەوڵەت و حوكمڕانی دەبێت بۆ بەدەستهێنانی متمانەی زیاتری هاونیشتمانیان.

ڕاگەیاندنی باڵی ئیصڵاح لەمڕۆژەدا لە (6/2/2015) هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی هەڵکوتانە سەر بارەگانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە دەڤەری بادینانی سەربڵند و شەهیدکردنی چوار لە سەکردە و کادیرانی یەکگرتوو لە ساڵی (6/12/2005)، کە شەهیدانمان شەهیدی کاروانی چاکسازی و فرە ڕەنگی و ئازادی بوون.

باڵی ئیسڵاحی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
هەولێری پایتەخت
‏یەکشەممە‏، 06‏ کانونی یەکەم‏، 2015



PM:01:44:07/12/2015