هۆشیار عه‌بدوڵا: ئه‌و سیاسه‌تی پارتی ده‌یكا له‌گه‌ڵ توركیا كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه‌

هۆشیار عه‌بدوڵا، له‌ نوسینێكیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه بێلایەنی باشترین بژاردەیە بەس هەندێ دەنگ دەبیستم گوایە بەرەی تورکیا بەرەی خۆشگوزەرانی و دیموکراسیە، ئەوە نەک فریوخواردنە بەڵکو جۆرێکە لە خۆفریودانیش.

له‌ وتارێكیدا هۆشیار عه‌بدوڵا ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هاوكات سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی كورد له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران وتارێكی به‌ ناونیشانی (ئایا تورکیا فریشتەیە؟!) نوسیوه‌.

هۆشیار له‌ وتاره‌كه‌یدا ده‌ڵێ: ئەملاولای پێناوێت  هیچ دەوڵەتێکی دراوسێ دۆستی کورد نیە و لەم دۆخەشدا ژیرانەترین هەڵوێست ئەوەیە هەتا بتوانین بە یەک دوری لە بەرە جیاکانەوە بوەستین ، نە تاران دەرمانی دەردی کوردە و نە ئەنقەرە ئەو فریشتەیەی هەموو رۆژێ خۆمان فڕێدەینە باوەشیەوە.

هۆشیار جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هیچ کام لە هاوپه‌یمانان و زلهێزە ناوچەیی و نێودەوڵەتیانە فریادڕەس نین ئەگەر کورد خۆی یاریەکە باش نەکات، بەڵام کارەساتی هەرە گەورە ئەوەیە یاریت پێ بکەن و یەکلا بوبیتەوە بەسەر لایەکدا وەک ئەوەی پارتی کردویەتی لەگەڵ بەرەی تورکیادا .

له‌ به‌شێكی وتاره‌كه‌دا، باس له‌ دوو درامای كردووه‌ پێی وایه‌ له‌ رێی ئه‌و درامانه‌وه‌ بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ توركیا چه‌نده‌ دژی كورد كاری كردووه‌ و چۆن ده‌یه‌وێت وێنه‌ی كورد له‌ ناوچه‌كه‌ ناشرین بكات.

هۆشیار ده‌ڵێ: "یەکیک بە وردی موتابەعەی تەنها دوو درامای تورکی بکات (الارچ الگیبە ) و ( وادی الژئاب) تێدەگات کە ئەو خۆش خەیاڵانەی بە پێشوازیەکی گەرم لە بارزانی تورکیایان لێ بوتە فریشتە، بۆ کورد چ ئیرهابێكیان دژی کورد کردوە و چۆن کوردیان وەک دڕندە و ناپاک و هەموو سیفەتێکی ناشرین نیشان داوە" .

له‌ كۆتایی وتاره‌كه‌دا هۆشیار عه‌بدوڵا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات: "پارتی هەڵەی گەورەی مێژویی دەکات بەو یەکلابونەوەیەی بۆ تورکیا و زیان لە دۆزی کورد دەدات، نابێ لایەنەکانی تر هەمان هەڵە بکەن و بۆ بەرەیەکی تر یەکلا ببنەوە، بەڵکو دەبێت وەک چۆن پەیەدە لە کانتۆنەکانی خۆرئاوای کوردستان زۆر سەرکەوتوانە پەیوەندی لەگەڵ هاوپه‌یمانه‌ جیاکاندا و هەموو لایەکی راگرتوە و تاڕادەیەکی زۆریش سەرکەوتوو بوە بە هەمان ئالیەت کار بکرێت.



PM:03:42:15/12/2015