یەكێتی وەبەرهێنەران: کوردستان لە ژێر ھێڵی ھەژاریدایە

یەکێتی وەبەرھێنەرانی کوردستان، ٢٠١٥ی بەساڵی ڕەشی وەبەرھێنان ناوھێناو ساڵی ٢٠١٣شی بەساڵی گەشی وەبەرھێنان ناوبرد، ئاشکراشیدەکات، ئێستا ھەرێمی کوردستان کەوتۆتە ژێر ھێڵی ھەژاریەوە.

مەلا یاسین مەحمود وتەبێژی یەکێتی وەبەرھێنەرانی کوردستان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، قەیرانە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان وایکردوە، جوڵە بازرگانیەکانی وڵاتانی دراوسێ بەڕێژەیەکی بەرچاو کەم ببنەوە.

وتیشی:"جوڵە بازرگانیەکان لەھەرێم زۆر کەمبونەتەوە بەشێوەیەک، تورکیا لەگەڵ ھەرێم بەڕێژەی ٤٠%و ئێران ٥٠%و لەگەڵ پارێزگاکانی عیراقیش بەڕێژەی ٦٠%ی جوڵە بازرگانیەکانی کەمیکردووە".

مەلا یاسین ئەوەشی ئاشکراکرد، بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە ئەوان ئامادەیان کردوە، بەھەموو ئەم ١٢ مانگەی ٢٠١٥ ھێندەی تەنھا یەک مانگی ساڵی ٢٠١٣ جوڵەی ئابوری و پڕۆژەی وەبەرھێنان گەرموگوڕی تێدا نەبووە، "ھاوکات بەڕێژەی ٨٧% گەشتیاریش کەمیکردووە".

ڕاشیگەیاند، بەھۆی ئەو قەیرانەی ماوەی دوو ساڵە بەرۆکی ئەم وڵاتەی گرتووە، "خەڵک چۆتە ناو ھێڵی ھەژاریەوەو ژیانیان قورس بووە".



PM:01:42:23/12/2015