شەڕڤانان چوونە ناو شاری تشرینەوە

دوای داگیرکردنی بەندوای تشرین، هێزە دیموکراتیەکانی سوریا بە پێشرەوی شەرڤاڤان، ئەمڕۆ لەشەڕێکی قورسدا چوونە ناو شارۆچکەکەوە.

فراتنیوز ماڵپەڕی پارتی کرێکارانی کوردستان بڵاویکردەوە، " لە رۆژی چوارەمی هێرشەکاندا، ئەمڕۆ هێزە دیموکراتییەکانی سوریا بەپێشرەوێتی شەڕڤانان چوونە ناو شارۆچکەی تشرینەوە کە دەکەوێت رۆژئاوای رووباری فوراتەوە".

ئەو ماڵپەرە بڵاویکردەوە کە فرۆکەکانی هاوپەیمانان چەندین بنکەی سەربازی داعشیان لەو ناوچەیە بۆردوومان کرد.

دوو رۆژە لەمەوبەر هێزە دیموکراتییەکانی سوریا بەپاڵپشتی فرۆکەکانی هاوپەیمان لەباشورو رۆژئاوای شاری کوبانێ هێرشیان کردە سەر بەنداوی تشرین و کۆنترۆڵیان کرد، ئەو ناوچەیە زیاتر لە ١٠٠ گوند دەگرێتەوەو سەرچاوەیەکی گەورەی کارەبای ناوچەکەیەو شوینێ کشتوکاڵی گرنگە.

ئەمڕۆش ئەو ‌هێزانە پاش شەڕێکی زۆر قورس چوونە ناو شاری تشرینەوەو بەمەش پەیوەندی نێوان شاری ستراتیژی جەرابولسی سنوری و رەقە بۆ چەکدارانی داعش کەوتە دەست شەڕڤانان و بەوەش خەریکە کوبانێ و عەفرین یەکدەگرنەوە. 



PM:03:03:27/12/2015