مامۆستایانی هەولێر هە‌ڕەشە دەکەن و داوا دەکەن پێش ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان مووچەی مانگی ئەیلولیان بۆ خەرج بکرێت.
یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له شاری هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا و دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ١٢/٣٠ به‌رێوه‌چوو، عه‌بدوالواحید محه‌مه‌د سكرتێری یه‌كێتی مامۆستایان، وتی "ڕاسته قه‌یرانی دارایی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، به‌ڵام پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 9ی مامۆستایان دیاری بكات، به‌جۆرێك به‌رله‌ده‌سپێكردنی تاقیكردنه‌وه‌كان دابه‌شبكرێت.
ئەو بەرپرسەی مامۆستایان وتیشی "دوو ساڵ ده‌بێت، مامۆستایان به‌ده‌ست كێشه‌ی دواكه‌وتنی موچه‌وه گرفتار بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا درێژه‌یان به پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له‌چوارچێوه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا داوه".
له‌باره‌ی ده‌نگۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ئه‌نجامدانی چاكسازی ناوبراو، وتی: "به‌دڵنیاییه‌وه هه‌موو تاكێكی دڵسۆزی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه پشتیوانی چاكسازی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه و به‌پێویستی ده‌زانین بیخه‌ینه‌ڕو، له‌و پرۆسه‌یه‌دا ده‌سكاری موچه‌ی مامۆستایان نه‌كرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی موچه‌ی مامۆستایان له بنه‌ڕه‌تدا كه‌مه و شایسته‌ی ئه‌ركه پیرۆزه‌كه‌یان نیه".