لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا چارەسەرێكی نوێ دژی ڤایرۆسی ئایدز دروست دەكرێت.
چەند پسپۆڕێكی ئەمریكی چارەسەرێكی نوێ دروست دەكەن كە بە (VRC01) ناسراوە و بەیەكێكە لە چارەسەرە پزیشكییە بەهێزەكان دادەنرێت و یارمەتی جەستە دەدات تا بتوانێت كۆئەندامی بەرگری بەهێزبێت و بەسەر ڤایرۆسی (HIV)دا زاڵبێت.
ئەو تاقیكردنەوانەی لەسەر چەند كەسێك ئەنجامدراوە دەریانسختووە ئەو كەسانەی چارەسەرەكەیان بەشێوەیەكی ڕێك بەكارهێناوە، تەندروستیان زۆر بەرەو باشبوون چووە، هەروەها هیچ كاریگەرییەكی لاوەكیان لەسەر دەرنەكەوتووە.