یەکێتی رایدەگەیەنێت بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی پرسی سەرۆکایەتی و پەرلەمان و حکومەتی هەرێم، سەرلەنوێ حیزبەکان دەست بەکۆبوونەوە دەکەن.
ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی، فەرید ئەسەسەرد ئاشكرای كرد" لەم ھەفتەیەدا یاخود سەرەتای ھەفتەی داھاتوو، دانیشتن و گفتوگۆکان لەگەڵ لایەنەکان دەست پێدهكاتهوه."
فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی، بۆ سایتی فهرمی یهكێتی، ئهوهشی وت "ئامانجی ئەم دەستپێشخەرییەی یەكێتی، ئاشتبوونەوەی لایەنەکانەو هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان پارتی و گۆڕان دەدهین."
لەماوەی رابردوودا یەکێتی دەستپێشخەری کرد بۆ لێکنزیککردنەوەی لایەنەکان، بەڵام رووبەرووی سووربوونی پارتی و گۆڕان بووە لەسەر رای خۆیان، خوولی یەکەمی گفتگۆکان شکستی هێنا.