"باندێكی ڕفاندن دەستگیركران سه‌رجه‌میان سەر بە پارتین"
باندێكی ڕفاندنی هاوڵاتیان له‌سنوری شاری كه‌ركوك، ده‌ستگیر كران و به گوێره‌ی ناسنامه‌كانیشیان، سه‌رجه‌میان سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستانن و ئه‌وه‌ش دوه‌م بانده له ماوه‌ی دوو مانگدا له‌شاری كه‌ركوك ده‌ستگیر كراون و سه‌ر به پارتی بن.
بەپێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی سایتی میلله‌ت پرێس، دوای ئه‌وه‌ی له‌مانگی 11ی ساڵی ڕابردوودا، هاوڵاتییه‌كی شاری كه‌ركوك له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه، ڕفێنراوه و پاش به‌دواداچوون له 4 ی ئه‌م مانگه ده‌ركه‌وتوه كه ڕفێنه‌ره‌كان بینایه‌كیان ئاماده‌كردوه بۆ چالاكییه‌كان و ده‌یانه‌وێت ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ریده‌گرن، له‌و بینایه ئاڵوگۆڕی پێبكه‌ن، به‌ڵام ده‌ستبه‌جێ له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی ئاژانسی زانیاری و ئاسایش و هۆبه‌ی ڕفاندنی سه‌ر به نه‌هێشتنی تاوانی كه‌ركوك و لیوای 9 ی هێزی پێشمه‌رگه، توانیویانه ئه‌و ڕفێنه‌رانه كه دووكه‌سی كورد و نیشته‌جێی قه‌زای دوز بوون، له‌نزیك بازگه‌ی كفری ده‌ستگیر بكه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی هه‌مان سه‌رچاوه: دوای ده‌ستگیركردنی ئه‌و دوو كه‌سه، كه‌سی سێیه‌می بانده‌كه‌ش له‌قه‌زای خورماتوو، ده‌ستگیر كراوه و به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی ده‌ست هێزه ئه‌منییه‌كان كه‌توون، ئه‌و بانده سه‌رجه‌میان چه‌كداری پارتی دیموكراتی كوردستانن و هه‌ڵگری ناسنامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی - مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی و لقی 22ی گه‌رمیانی پارتی بوون.
PM:05:09:06/01/2016