بارزانی هەوڵدەدات لەسەر گرفتەکان لەگەڵ حیزبەکان بگاتە ئەنجام

بارزانی رایگەیاند" ناكۆكییەكانی ناوخۆی ناكۆكی مەترسیدار و قووڵ و تاییفی نین بەڵكو ناكۆكیی سیاسین و قابیلی چارەسەرن، لەگەڵ حزبەكاندا هەوڵ دەدەین لەسەر كۆی گرفتەكان بگەنە ئەنجامێك".

ڕۆژی چوارشەممە 6ـی 1ـی 2016 لە سەلاحەدین بارزانی وەك نەریتێكی ساڵانە بە مەبەستی گەیاندنی بیروبۆچوون و سیاسەتی گشتیی هەرێم بە نوێنەری وڵاتان لەسەر پرسە ناوخۆیی و هەرێمایەتی و دەولییەكان، لەگەڵ سەرجەم كونسوڵ و سەرۆكی نوێنەرایەتیی وڵاتان لە هەولێر كۆبۆوە.

وەک ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێم بلآویکردۆتەوە، لەو كۆبوونەوەیەدا بارزانی بە تێروتەسەلی باسی هۆكارەكانی سەرهەڵدانی داعشی لە عێراق كرد و مەترسییەكانی ئەو ڕێكخراوە تیرۆریستیەی بۆ سەر ئاساییشی جیهانی و كۆی مرۆڤایەتی بۆ ئامادەبووان شی كردەوە و باسی لە قۆناغەكانی شەڕی پێشمەرگە و داعشی كرد كە تێیدا پێشمەرگە بە قوربانیدانێكی زۆر سەرەتا هەوڵی دا خەڵك و پێكهاتەكان ڕزگار بكات و بیانپارێزێت و دواتر ڕێگە لە پێشڕەویی تیرۆریستان بگرێت و دواجاریش بكەوێتە قۆناغی هێرشبردن و شكستدانی تیرۆریستان.

لەدرێژەی قسەكانیدا بارزانی پێزانینی هەبوو بۆ قوربانیدان و گیانفیدایی پێشمەرگە و خۆڕاگریی گەلی كوردستان و سوپاسی هاوكاری و پشتیوانیی وڵاتانی دۆست و هاوپەیمانیشی كرد كە بوونە هۆی ئەوەی سەركەوتنەكانی پێشمەرگە خێراتر ببن و ئاستی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزی هاوپەیمانان بە زۆر سەركەوتوو وەسف كرد. 

پەیوەست بە قۆناغی دوای داعش و ئازادكردنی موسڵ هێمای بەوەدا كە زۆر گرنگە بتوانرێ لە قۆناغی دوای داعش بارودۆخ و ئیجرائاتێكی وا بگیرێتەبەر كە كارەساتەكان دووبارە نەبنەوە و خەڵكی ناوچەكە لە ئاییندەی خۆیان دڵنیا بن. لەبارەی ئاییندەی ناوچە ئازادكراوەكانیش  بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە ئێمە هیچ سیغەیەك ناسەپێنین و پێمانوایە كە دەبێ ڕێگە بە خەڵكی ناوچەكان بدرێت لەڕێگەی ڕاپرسی بڕیار لەسەر داهاتوویان بدرێت و ڕێز لەم بڕیارە بگیرێت. 

باسكردنی پەیوەندیی نێوان هەرێم و بەغدا تەوەرێكی تری قسەكانی بارزانی بوو کە بە پێویستی زانی كە شەراكەتێكی ڕاستەقینە بێتەئارا یان ڕێككەوتن لەسەر سیغەیەكی تازە بكرێت بە شێوازی ئاشتیانە و بە دیالۆگ بۆ ئەوەی بتوانین بە ئاشتیانە و برایانە لەتەك یەكتردا بژیین و چیتر كارەسات و نەهامەتی دووبارە نەبنەوە.

بارزانی لە بەشێكی تری قسەكانیدا باسی لە سیاسەتی گشتی هەرێمی كوردستان كرد بەرانبەر ململانێ ناوچەیی و تاییفییەكان و ڕایگەیاند كە ململانێی تاییفی بابەتێكی مەترسیدارە و گەلی كوردستانیش نە كێشەی تاییفی هەیە و هەرگیز نابێتە بەشێك لە ململانێی تاییفی لە ناوچەكەدا. سەرۆك بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە لەپێناو بردنەوەی ئاشتیدا پێویستە كۆتایی بە تۆڵە و ململانێی تاییفی بهێندرێت. ئەگەر وڵاتان بەردەوام بن لەم ململانێكان داعشیش تەواو بێت ئەوە دیاردەی مەترسیدارتر لە داعش سەر هەڵدەدات.

هەر لەم كۆبوونەوەیەدا نوێنەر و كونسوڵی وڵاتان لە هەولێر سوپاسی سەرۆك بارزانیان كرد بۆ ڕەخساندنی ئەو دیدارە و هیوای سەركەوتنیان بۆ گەلی كوردستان خواست و ستاییشی پێشمەرگە و سەركردایەتی هێزی پێشمەرگە كرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و هەروەها پێزانینیان هەبوو بۆ خۆڕاگری گەلی كوردستان و فەرهەنگی پێكەوەژیان و لێبوردەی گەلی كوردستان. هەروەها لەبارەی شەڕی تیرۆر و بارودۆخی ئابووریی هەرێم و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كۆمەڵێك پرسیاریان ئاراستەی سەرۆك بارزانی كرد و سەرۆك بارزانیش وەڵامی تێبینی و پرسیاری ئامادەبووانی كۆبوونەوەی دایەوە.



بارزانی هەوڵدەدات لەسەر گرفتەکان لەگەڵ حیزبەکان بگاتە ئەنجام 
بارزانی رایگەیاند" ناكۆكییەكانی ناوخۆی ناكۆكی مەترسیدار و قووڵ و تاییفی نین بەڵكو ناكۆكیی سیاسین و قابیلی چارەسەرن، لەگەڵ حزبەكاندا هەوڵ دەدەین لەسەر كۆی گرفتەكان بگەنە ئەنجامێك".

ڕۆژی چوارشەممە 6ـی 1ـی 2016 لە سەلاحەدین بارزانی وەك نەریتێكی ساڵانە بە مەبەستی گەیاندنی بیروبۆچوون و سیاسەتی گشتیی هەرێم بە نوێنەری وڵاتان لەسەر پرسە ناوخۆیی و هەرێمایەتی و دەولییەكان، لەگەڵ سەرجەم كونسوڵ و سەرۆكی نوێنەرایەتیی وڵاتان لە هەولێر كۆبۆوە.

وەک ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێم بلآویکردۆتەوە، لەو كۆبوونەوەیەدا بارزانی بە تێروتەسەلی باسی هۆكارەكانی سەرهەڵدانی داعشی لە عێراق كرد و مەترسییەكانی ئەو ڕێكخراوە تیرۆریستیەی بۆ سەر ئاساییشی جیهانی و كۆی مرۆڤایەتی بۆ ئامادەبووان شی كردەوە و باسی لە قۆناغەكانی شەڕی پێشمەرگە و داعشی كرد كە تێیدا پێشمەرگە بە قوربانیدانێكی زۆر سەرەتا هەوڵی دا خەڵك و پێكهاتەكان ڕزگار بكات و بیانپارێزێت و دواتر ڕێگە لە پێشڕەویی تیرۆریستان بگرێت و دواجاریش بكەوێتە قۆناغی هێرشبردن و شكستدانی تیرۆریستان.

لەدرێژەی قسەكانیدا بارزانی پێزانینی هەبوو بۆ قوربانیدان و گیانفیدایی پێشمەرگە و خۆڕاگریی گەلی كوردستان و سوپاسی هاوكاری و پشتیوانیی وڵاتانی دۆست و هاوپەیمانیشی كرد كە بوونە هۆی ئەوەی سەركەوتنەكانی پێشمەرگە خێراتر ببن و ئاستی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزی هاوپەیمانان بە زۆر سەركەوتوو وەسف كرد. 

پەیوەست بە قۆناغی دوای داعش و ئازادكردنی موسڵ هێمای بەوەدا كە زۆر گرنگە بتوانرێ لە قۆناغی دوای داعش بارودۆخ و ئیجرائاتێكی وا بگیرێتەبەر كە كارەساتەكان دووبارە نەبنەوە و خەڵكی ناوچەكە لە ئاییندەی خۆیان دڵنیا بن. لەبارەی ئاییندەی ناوچە ئازادكراوەكانیش  بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە ئێمە هیچ سیغەیەك ناسەپێنین و پێمانوایە كە دەبێ ڕێگە بە خەڵكی ناوچەكان بدرێت لەڕێگەی ڕاپرسی بڕیار لەسەر داهاتوویان بدرێت و ڕێز لەم بڕیارە بگیرێت. 

باسكردنی پەیوەندیی نێوان هەرێم و بەغدا تەوەرێكی تری قسەكانی بارزانی بوو کە بە پێویستی زانی كە شەراكەتێكی ڕاستەقینە بێتەئارا یان ڕێككەوتن لەسەر سیغەیەكی تازە بكرێت بە شێوازی ئاشتیانە و بە دیالۆگ بۆ ئەوەی بتوانین بە ئاشتیانە و برایانە لەتەك یەكتردا بژیین و چیتر كارەسات و نەهامەتی دووبارە نەبنەوە.




PM:09:36:06/01/2016