موچەی مانگی ئەیلولی وەزارەتێک دابەش دەکرێت
جێگری سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، ڕایگهیاند بەڵێنیان پێدراوە لە هەفتەی داهاتوودا مووچەی مانگی ئەیلولی مامۆستایان دابەش بکرێت.
سەنگەر فایەق، جێگری سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە NRT ڕاگەیاند، بەڵێنمان پێدراوە هەفتەی داهاتوو، بە دیاریایکراویی لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممەدا مووچەی مانگی نۆی مامۆستایان دابەش بکرێت، بەڵام تا ئێستا بە فەرمی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردەی ڕانەگەیاندووە.
PM:12:36:07/01/2016