فەرهاد سەنگاوی: پارە هەیە لای حیزبەکانە

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە لیستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند" لەهەرێمی کوردستان پارە هەیەو لای حیزبەکانە".

فەرهاد سەنگاوی رایگەیاند"پاره‌ هه‌یه‌ و هەرێمی کوردستان بە مەبەست وایلێکراوە ." 

فه‌رهاد سه‌نگاوی‌ په‌رله‌مانتاری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی کوردستان دەڵیت" وه‌ك حكومه‌تی‌ فیدراڵی‌ عێراق پشتی‌ به‌نه‌وت به‌ستووه‌، به‌ڵام پێموانییه‌ له‌ كوردستان پاره‌نه‌بێت، به‌ڵكو پاره‌ هه‌یه‌و لای‌ حزبه‌كانه‌، نه‌ك حكومه‌ت بۆیه‌ كوردستان به‌ مه‌به‌ست وای‌ لێكراوه‌". 

ئەو لێدوانەی سەنگاوی لە کاتێکدایە چوار مانگ زیاترە مووچەخۆرانی کوردستان مووچەی مانگانەیان وەرنەگرتووە.



PM:09:20:09/01/2016