سەعدی پیرە: لەگەڵ پارتی باسی گۆڕینی سەرۆکی پەرلەمانمان نەکردووە

سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایدەگەیەنێت كە لە کۆبونەوەیان لەگەڵ پارتی باسی گۆڕینی سەرۆکی پەرلەمانیان نەکردووە.

سەعدی پیرە، بە NRT ڕاگەیاند "تێبینیمان لەسەر شێوازی جێبەجێکردنی ڕێکەتننامەی ستراتیژی نێوان پارتی و یەکێتی هەیە و ئەو هەواڵانەی باس لە ئەنجامدانی ڕێکەوتننامەیەکی نوێ لە نێوان پارتی و یەکێتیدا دەکەن دورن لە ڕاستییەوە".

هەروەها وتیشی "باسکردن لە ڕێکەوتنی پارتی و یەکێتی بۆ فڕۆشتنی گاز دورە لە ڕاستییەوە".

سەعدی پیرە ئەوەشی وت "مەسعود بارزانی دەتوانێت ڕۆڵێکی باش ببینێت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم".

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ ١٢ی کانونی دووەمی ٢٠١٦، دوای کۆبونەوەی یەکێتی لەگەڵ پارتی، فازل میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایگەیاند، لەگەڵ یەکێتی ڕێککەوتوین لەسەر گۆڕینی سەرۆکی پەرلەمان.



PM:01:31:13/01/2016