سه‌رۆک کۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی ڕایگەیاند " ئێران لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا پەڕەیەکی نوێی هەڵدایەوە".
ئه‌و لێدوانه‌ی روحانی که هه‌موو که‌ناڵ و ئاژانسه جیهانییه‌کان گواستیانه‌وه‌و بایه‌خی زۆری پێدرا، له میانه‌ی ئه‌و قسانه‌شدا وتی " ڕێککەوتنەکە زیانی بە هیچ نەتەوەیەک نەگەیاندووە".
هه‌ڵگرتنی سزا ئابورریهکانی سه‌ر ئه‌و وڵاته دوای ئەوە دێت که‌ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتی کۆتایی خۆیدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که‌ئێران پابەندی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە بووە.
زۆرێک له‌و وڵاتانی جیهان پێشوازیان له هه‌ڵگرتنی سزاکانی سه‌ر ئێران کرد، ته‌نها ئیسرائیل نه‌بێت که ئه‌و وڵاته پێیوایه ئێران مه‌ترسیه بۆ سه‌ر ناوچه‌که‌و پێیانوانه ئێران سووره له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ئه‌تۆمی، ئه‌م رایه‌ی ئیسرائیل هاوڕایه له‌گه‌ڵ رای زۆرینه‌ی کۆماریه‌کانی ئه‌مه‌ریکا که تا ئێستا ئێڕان به‌مه‌ترسی ده‌زانن بۆ سه‌ر وڵاته‌که‌یان و ناوچه‌که.