"پێویستە پارەی کۆمپانیاکانی حیزب بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت

جێگری دووەمی سکرتێری گشتی یەکێتی، د. بەرهەم ساڵح دەڵێت" ئەوەی ئەمڕۆ لەکوردستان دەگوزەرێت، ئەنجامی قەیرانێکی قوڵی سیستەمی سیاسیی کوردستانە، ئەم سیستەمە حکمڕانییەی کوردستان کۆتایی هاتووە".

بەرهەم ساڵح لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی NRT دەڵێت" سیستەمی رابردوو کۆتایی هاتووەو کوردستان بەم جۆرە حوکم ناکرێت و گرفتی گەورەش خەڵک متمانەی بەم سیستەمی حوکمڕانیە نەماوە ".

ساڵح وتیشی" ئەو دەمەی حکوموتمان رادەست کردەوە هەرێم نزیکەی ٤ ملیار بۆ ٥ ملیار دۆلارمان هەبوو لە بانکی HSPC". 

جێگری دووەمی سکرتێری گشتی یەکێتی دەڵێت" پێویستە پارەی کۆمپانیاکانی حیزب بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت بۆ ئەوەی لایەنی کەم کێشەکەی سەرشانی هاوڵاتیان سووک بکات".

ئەو داوا لە حکومەتی عێراق دەکات کە لەرێگای ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیەوە یاسایەک لەسەر داوای عێراق دەربچێت بەدوای سەروەت و سامانی بەرپرسانی کوردستان و عێراقدا بچێت.
  
ناوبراو لەو چاوپێکەتنەدا دەڵێت" کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە شێوەی ئیدارەدانی حوکم لە کوردستان کەوتوونەتە گومان".

لە بڕگەیەکی تری قسەکانیدا ساڵح وتی" لەهەرێمی کوردستان ئیدارەدانی ململانێی هێزە سیاسیەکان نابەجێ دەکرێت".

هەروەها وتیشی" ئەوەی لەکوردستان دەگوزەرێت  تحالف موفسدینە".

 
 



PM:07:28:27/01/2016