ناوی گەندەڵترین وڵاتانی جیهان ئاشكرا كرا
رێكخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی پلەبەندی پاكترینو گەندەڵترین وڵاتانی جیهانی راگەیاندو عێراق لە ریزی گەندەڵەترین وڵاتانی جیهانە.
بە پێی راپۆرتی رێكخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی لەساڵی 2015دا وڵاتی دانمارك بە پێوەری 91 پاكترین وڵاتی جیهان لەڕووی گەندەڵیی ئیداریو داراییەو وڵاتانی سۆمالیو كۆریای باكور بە پێوەری 8 گەندەڵترین و ڵاتانی جیهاننو لە پلەی 187می جیهاندان.
بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی ئاسوشیتێدپرێس، رێكخراوی شەفافیەت دۆخی گەندەڵی داراییو ئیداریی لە وڵاتانی جیهان لەساڵی 20015 بە پێوەری نێوان (0 - 100) هەڵسەنگاندوە.
بەپێی راپۆرتەكە 10 وڵاتی یەكەم دنیان كە گەندەڵی ئیدارییو داراییان نیە لە وڵاتانی باكوری ئەوروپان. ئەم وڵاتانە بریتین لە: یەكەم وڵات دانیمارك بە پێوەری (91)، فینلاند 90، سوید 89، نیوزیلاند 88، هۆڵەند 87، نەرویج 87، سویسرا 86، سەنغافورە 85، كەنەدا 83و ئەڵمانیا 81.
هەروەها وڵاتانی لۆكزامبۆرگو بەریتانیا بە پێوەری 81 لە پلەی ئەڵمانیادان.
10 وڵاتی گەندەڵی جیهانیش بریتین لە: سۆمال 8، كۆریای باكور 8، ئەفغانستان 11، سۆدان 12، سۆدانی باشور 15، ئەنگۆلا 15، لیبیا 16، عێراق 16، ڤێزۆئێلا 17، گینە بیسائۆ 17.
هەروەها لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستو ئیسلامی وڵاتی قەتەر باشترین پلەی هەبووەو بە پێوەری 71و لە پەلەی 22ی پلەبەندی جیهاندایە. پاش قەتەر، ئیمارات بە پێوەری 70، ئوردۆن 53، سعودیە 52و بەحرەین 51ە.
AM:10:01:28/01/2016