شاندێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا‌ سەردانی لایەنە سیاسیەكانی هەرێم دەكەن

شاندێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا‌ ‌و باڵیۆزانی وڵاتانی جیهان هەوڵێك بۆ ئاشتەوایی سیاسی لەنێوان حزبەكانی كوردستانی باشوور دەدەن و بڕیارە سەردانی بەرپرسانی كۆمەڵی ئیسلام بكەن.

بڕیارە ئەمرۆ یەكشەممە 31ـی كانوونی دووەمی 2016، شاندێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا‌ ‌و باڵیۆزانی بیانی لە شاری هەولێری پایتەختی كوردستانی باشوور سەردانی حزبەكان بكەن، بە مەبەستی لێكنزیككردنەوەی بۆچوونەكانیان سەبارەت بە ئاشتەوایی سیاسی.

سەرەتا شاندەكە گەیشتە بارەگای كۆمەڵی ئیسلامی و دواتریش سەردانی لایەنەكانی دیكە دەكەن.

سەردانی ئەو شاندەی یەكێتی ئەوروپا بۆ لای لایەنە سیاسیەكانی باشوری كوردستان، بۆ هەوڵدانو نزیكخستنەوەی بۆچوونەكانە، سەبارەت بەقەیرانە سیاسیەكانو ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا، دەربارەی بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی دارایی.



AM:10:33:31/01/2016