ڤیدیۆ...بە تویتێك 12 ملیۆن دۆلاری بردەوە

خانمە پێشكەشكاری بەناوبانگی جیهانی ئۆپرا وێنفری بە تویتێك 12 ملیۆن دۆلار دەباتەوە.

ئۆپرا وێنفری لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تویتەر ڤیدیۆیەك بڵاودەكاتەوە كە تێیدا باس لە خۆشەویستی خۆی دەكات بۆ خواردنی نان، بەڵام ئەو بەو پێیەی جۆرێكی تایبەت بە نان دەخوات ڕێگری كردووە لەوە كێشی زیاد بێت، بەپێچەوانەوە بە خواردنی ئەو نانە كێشی كەمی كردووە.

وێنفری باس لەوە كردووە كە ئەو بەرهەمەكانی كۆمپانیای (Weight Watchers) دەخوات كە تایبەت بەو خۆراكانەی بۆ دابەزاندنی كێش دەخورێن، ئەمەش وایكردووە 11 كیلۆ لە كێشی كەمبكات.

ڕۆژنامەی ئندیپێندتی بەریتانی باسی لەوە كردووە كە بەهۆی تویتەكەی ئەو خانمە پێشكەشكارەوە قازانجی كۆمپانیاكە بەڕێژەی %20 زیادی كردووە.

بەو پێیەی ئۆپرا خۆشی لەو كۆمپانیایەدا پشكی شەش ملیۆن دۆلاری هەیە، بەهۆی زیادبونی داهاتەكەشەوە 12 ملیۆن دۆلار قانجی كردووە.



PM:02:39:01/02/2016