وێنە...تەرمی هونەرمەندە كوردەكە لە ئیجەدا دۆزایەوە

دوای سێ ڕۆژ لە خنكانی تەرمی هونەرمەندی لاو ئالان عەلی دۆزرایەوە.

ڕۆژی سێ شەممە لە نزیك یەكێك لە دورگەكانی یۆنان، تەرمی ئالان عەلی هونەرمەندی شاری سلێمانی دۆزرایەوە و لەلایەن كەسوكارەكەشیەوە ناسراوەتەوە.

ئەو هورنەمەندە ڕۆژی 29ی مانگی ڕابردوو بەهۆی نوقمبونی بەلەمەكەیانەوە لەگەڵ چەند كۆچبەرێكی دیكە لە دەریای ئیجەدا خنكاون.

لەو ڕووداوەدا جگە لە ئالان چەند كەسێكی دیكەی خێزانەكەشی گیانیان لەدەستداوە كە بەیەكەوە لە سلێمانی پرسەیان بۆ دادەنرێت و بڕیاریشە لەماوەیەكی نزیكدا تەرمەكەیان بهێنرێتەوە كوردستان.

ئالان عەلی ساڵی 1995 لە سلێمانی لەدایك بووە و بەشداری پرۆگرامێكی كورد تایبەت بە دەنگخۆشی كردووە و خاوەنی كلیپێك و چەند گۆرانییەكە.





PM:02:41:03/02/2016