فۆتۆ .. لە ستۆکهۆڵم کوردو تورک دەبێتە شەڕیان

دوور رۆژە لە باشووری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید لەنێوان خۆپیشاندرانی کوردو تورک شەڕەو ئەندامێکی سەرکردایەتی پژاک بە فیشەک بریندار دەبێت.

دوو رۆژە کوردانی سوید بەبۆنەی ساڵیادی دەستگیرکردنی عەبدوڵا ئوچ ئالان سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستانەوە خۆپیشاندان سازدەکەن. رۆژی یەکەم ٢/١٣لە گەڕەکی ( سۆدەتاریم ) کە دەکەوێتە باشووری شاری ستۆکۆهۆڵمەوە خۆپیشاندان سازکرا، دووەم رۆژ، کوردان لەگەڕەکی  ( ڤیتکار ) سازیان کردو لەو گەڕەکە لەلایەن ٣٠٠ خۆپیشاندەرانی تورکەوە هێرش کرایە سەریان و پێکدادان دروستبوو.

لەنێو ئەو پێکهەڵپژانەدا چەند تورکێک بە ئۆتۆمبیلێک تەقە لە ئەندامێکی سەرکردایەتی پژاک دەکەن بەناوی ( خەرپور )ەوەو دەکەن و بە دوو فیشەک برینداری دەکەن و دواتر لە نەخۆشخانە تیماری دەکەن، تا ئێستا نەزانراوە ئەو تورکانە کێن کە تەقەیان لەو بەرپرسەی پژاک کردووە.

دواتر خۆپیشاندەرانی کورد کە نزیکەی ٥٠٠ کەس دەبوون بە بەشداری دەیان هاوڵاتی سوید خۆپیشاندانەکەیان بەدروشمی " دیکتاتۆر ئۆردوغان، ئازادی بۆ ئۆچ ئالان " ئەنجام دا.



 



PM:09:10:14/02/2016