" 575 ملیۆن دۆلار داهاتی نەوت خراوەتە سەر حسابی بانكیی هەرێم"

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٥ی شوباتی ٢٠١٦ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕی هەناردە و داهاتی مانگی یەکی نەوتی هەرێمی بڵاو کردەوە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە ڕاپۆرتی مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٦دا ڕاشیگەیاند "ڕۆژانە زیاتر لە ٦٠٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردە کراوە".

وەزارەت ئەوەشی ئاشکراکردووە "٥٧٥ ملیۆن دۆلاری داهاتی نەوت خراوەتە سەر حسابی بانکی حکومەتی هەرێم".

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە ٧٥ ملیۆن دۆلار لە داهاتی نەوت دراوە بە کۆمپانیاکانی بواری نەوت.

راپۆرتەکە لە کاتێکدایە کە تا ئێستاش ئاشکرا نیە بەرمیلێک نەوتی هەرێم بە چەند فرۆشراوە و نرخەکەی چەندە.



PM:02:11:25/02/2016