هونەرمەندی بەناوبانگی فارس، موعین ئەسفەهانی
ئەمڕۆ بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردەوە.
هونەرمەند ماجد لە لێدوانێکیدا بۆ سپی
میدیا، ڕایگەیاند "ئەمڕۆ هونەرمەند موعین بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردەوە بەناوی چ
ساڵێک دەبێت ئەمساڵ کە من یەکەم کەس بووم بەرهەمەکەم بەدەست گەیشت و ئەم بەرهەمە ئاوازەکەی
مەسعود ئیمانییە وهۆنراوەی مەریوان دیڵشادە و تەنها بە دەنگ بڵاوکراوەتەوە".
ناوبراو وتیشی "موعین دەیەوێت
لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمەوە پەیامی پیرۆزبایی بگەیەنێتە ئەو گەلانەی کە
یادی نەورۆز دەکەنەوە".
موعین لە ساڵی ١٩٥١ لە نەجەف ئاباد
لەدایکبووە و لە ساڵی ١٩٧٨ەوە بە شێوەیەکی پیشەییانە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە و