لەسنووری سلێمانی هەرەسهێنانی بەنداوێک مەترسی لەسەر خەڵکی ناوچەکە دروستکردووە

لەناوچەی شارباژێر لە باکوری سلێمانی بەهۆی زۆری بارانبارینەوە مەترسی لە هەرەسهێنانی بەنداوێک دەکرێت.

قائیمقامی قەزای شارباژێڕ عەدنان كاكە رەش دانیشتوانی گوندەکانی سەر چەمی قەڵاچوالان لەمەترسی هەرەسهێنانی بەنداوی زەلان ئاگادار دەکاتەوە کە بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاوی بەنداوەکەوە مەترسی  هەرەسهێنانی لێدەکرێت.

ئەو بەرپرسە ئیدارییە کە بەماڵپەڕی فەرمی یەکێتی راگەیاندووە دانیشتوانی ئەو ناوچەیە لە هەرەسهێنانی بەنداوەکە لەمشەودا ئاگادار دەکاتەوەو کە رێژەیەكی زۆر بارانباریوەو بوەتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی بەنداوی زەلان و خەڵکی سەر چەمی قەلاچوالان لەو مەترسیە ئاگادار دەکاتەوە.



PM:10:05:27/03/2016