"ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم هەڕەشەیە لە سەر ئاسایشی هەرێم"

پارلەمانتارێكی خولی پێشووی پارلەمانی كوردستان دەڵێت،ساڵی 2011 داوای هەڵوەشاندنەوەی دەزگای ئەنجومەنی ئاسایشمان كردوە چونكە، ئەو دەزگا حزبییە هەڕەشەیە لە سەر ئاسایشی هەرێم.

عەبدوڵای مەلا نوری پارلەمانتاری پێشوو لە فراكسیۆنی گۆڕان لە پارلەمانی كوردستان، تۆمارێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردۆتەوە كە تیایدا لە یەكێك لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن، باس  لە مەترسییەكانی بە حزبی بوونی ئەنجومەنی ئاسایش دەكات و دەڵێت، كاتێك لە ٢٠١١ دا وەك ناڕەزایی بەرامبەر بە خراپی سیستمی حكومڕانی، ماوەیەك بایكۆتی پەرلەمانمان كرد، ئا لەو كاتەدا پارتی و یەكێتی هەردوو یاسای ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایشیان، لە چوارچێوەی بەرژەوەندی حزبی و بنەماڵەییدا تێپەڕاند.

عەبدوڵای مەلا نوری  دەڵێت: ئێستاش ببینن چۆن ئەو دوو دەزگا حزبییە، هێرش دەكەنە سەر یەك و ئاسایشی كوردستان دەخەنە بەردەم مەترسی.



AM:11:40:30/03/2016