نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوت ٤٢ دۆلاری تێپەڕاند و ئەوەش لەسەروبەندی كەمبوونەوەی ئاستی سووتەمەنی بووە لەنێو ئەمبارەكانی ئەمریكا.

هەفتەی ڕابردوو داتاکانی تایبەت بە ئاستی یەدەگی نەوتی کۆگاکانی ئەمریکا بڵاوکرانەوە و ئەو كۆگایانە بە ڕێژەیەکی بەرچاو پاشەکشەیان كردووە.
لە سەرەتای مامەڵەکانی رۆژی دووشەممە 11/4/2016 دا، بەهای هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە ئاستی 42 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوكات میدیاکان باس لەوە دەکەن کە نزیكبوونەوەی وادەی كۆبوونەوەی ئەندامانی ئۆپێك و سنوورداركردنی هەناردەی نەوت یەكێكی ترە لەهۆكارەكانی بەرز بوونەوەی نرخەكانی نەوت.




AM:09:28:11/04/2016