"هەندێ سەركردەی یەكێتی ئەوەندە لەپارتیەوە نزیكن كە جیاوازییان نیە لەگەڵ كۆیلەكانی سەری رەشدا"

نوسەرێکی ناسراو پێیوایە "هەندێ لەسەركردەكانی یەكیتی "لەمەلیك مەلیكترن" هاوئاوازی پارتی ئەخوێنن لەهەندێ هەڵوێستی سیاسییدا، تەنانەت هەندێكیان تا ئەندازەیەك لەپارتیەوە نزیكن كە هیچ جیاوازییەكیان تیا نابینرێت لەگەڵ كۆیلەكانی سەری رەشدا".

شێرزاد شێخانی رۆژنامەنوس و نوسەری ناسراو، لە وتارێکدا لەژێرناوی " لەپەراوێزی گرژییەكانی نێوان كاك كۆسرەت و هێرۆخان - كۆنگرەی یەكێتی وەكو چارەسەر" پۆلێنبەندی کێشەکانی ناو یەکێتی نیشتمانی دەکات و لە بەشێکی وتارەکەیدا دەنوسێت "لەولاشەوە كێشەیەكی تری روخێنەر روی لەیەكێتی كردوە ئەویش بەهۆی غیابی مام جەلالەوەیە، كێشەی گوێنەدان بەمەرجەعێكی دیاریكراوی بریار لەناو سەركردایەتی یەكێتیدا كە ریزەكانی تێكداوە تا ئەندازەیەك لەناو یەكێتیدا دو جۆر هەڵوێست وەرئەگیرێت بەتایبەتیش لەمەسەلە چارەنوسسازەكانی ئەمرۆی سەر ساحەی كوردستان".
هەروەها دەنوسێت: "بەخسوس لەجۆری مامەڵەكردن لەگەڵ سیاسەت و هەڵوێستەكانی پارتیدا، ئەوەتا هەندێ لەسەركردەكانی یەكیتی "لەمەلیك مەلیكترن" هاوئاوازی پارتی ئەخوێنن لەهەندێ هەڵوێستی سیاسییدا، تەنانەت هەندێكیان تا ئەندازەیەك لەپارتیەوە نزیكن كە هیچ جیاوازییەكیان تیا نابینرێت لەگەڵ كۆیلەكانی سەری رەشدا، من پێشم سەیرە كەسێك ئەوەندە دڵسۆزی پارتی بێت و هەڵویستەكانیشی بەدڵ بێت و داكۆكیشی لێبكات بۆچی ناچێتە ناو پارتییەوە؟ خۆ پارتی بەئیمیتیازاتێكی زۆریشەوە پێشوازییان لێئەكات و، پێشتریش ئەزمونی هەندێك لەو كادیرو سەركردانەی یەكێتی هەن كە چونەتە ناو پارتی و پلەو پۆستیشیان بەركەوتوەو، پارتی وەك حیزبێكی كۆلەوار زۆر پێویستی بەسەركردەكانی یەكێتی هەیە و جێگای باشیشیان ئەداتێ، ئیدی هیچ پێوست ناكات لەناو یەكێتیدا بەرگی زەرد بپۆشن".

دەقی وتارەکە لێـــــــــــرەدا بخوێنەرەوە



PM:02:01:11/04/2016