سزای حیزبەکان بۆ پەرلەمانتارەکانیان دەستیپێکرد
بێگەرد تاڵەبانیش داوای دەکات

دوای سزادانی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ پەرلەمانتارەکەی، بێگەرد تاڵەبانیش داوا لە مەکتەبی سیاسی دەکات سزای لاسارەکان بدات و خاتری کەس نەگرێت.

بێگەرد تاڵەبانی سەبارەت بە سزادانی پەرلەمانتارێکی بزووتنەوەی گۆڕان لەلایەن خودی بزووتنەوەکەوە، دەڵێت"  بڕیارەکەی بزووتنەوەی گۆڕان لەجێی خۆیدا بوو، لەگەڵ ئەوەیمن هەمیشە باوەڕم بەئازادی و سەربەستی بۆچون و دەربڕین هەیە، بەڵام تا ئەو کاتەی سنوری خۆی تێنەپەڕێنێت''.

ناوبراو دەڵێت '' بۆیە زۆر راشکاوانە دەڵێم راستە ئەندامی پەرلەمان بەدەنگی خەڵك هەڵدەبژێردرێت، بەڵام ئەوانەی متمانە دەدەنە هەر پەرلەمانتارێک دەنگدەری لایەنە سیاسیەکانن، واتە ئەندامی حزبن بۆیە ئیجرائات لەبەرامبەر هەر پەرلەمانتارێک دەنگدەری لایەنە سیاسیەکانن''.

لە کۆتایی نوسینەکەیدا بێگەرد تاڵەبانی دەڵێت '' هیوادارم مەکتەبی سیاسی یەکێتی بتوانێت بۆ هەموو ئەوانەی لاساری دەکەن و پێیان وایە حزب قەرزاری ئەوانە هیچی تر خاتری کەس نەگرێت''.



PM:09:52:16/04/2016