ئەمڕۆ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وەفدێکی ئەو حیزبە لەگەڵ شیوعی و سۆسیالست و زەحمەتکێشان کۆبووەوە.
پاش کۆبونەوەکە، ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشی هەر چوار لایەن بڵاوکرایەوە کە باس دەکات لەوەی هەموویان هاوڕابوون لەسەر پەسەندکردنی پڕۆژەیەکی سەرجەم پێکهاتە و لایەنەکان کە داخوازی گەلی کوردستانی لە خۆگرتبێت و وەفدێکی هاوبەشیش سەردانی بەغدا بکات بە مەبەستی گفتوگفۆ لەگەڵ حکومەتی ناوەند.
لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژەش دراوە بەوەی پێوستە له گۆڕانكارییه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندا مافی گه‌لی كوردستان پارێزراو بێت و به‌شداری ڕاسته‌قینه بێت به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه.
لەسەر پرسی ریفراندۆمیش گوتراوە کە ئەوە مافێكی ڕه‌واو له‌مێژینه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه، گه‌لی كوردستان خۆی بڕیار له‌چاره‌نووسی خۆی دەدات.