ئەمرۆ 40 خۆكوژی داعش لەلایەن پێشمەرگەوە كوژران

بەوتەی بەرپرسی هەواڵگری فەرماندەیی سپیلك، ئەمرۆ 40 چەكداری خۆكوژی داعش لە میحوەری تەلسقۆف كوژران.

مەرعان مەرعان، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی راگەیاند: "داعش تووشی شڵەژانێكی زۆر هاتوون، ئەمڕۆیش لە بەیانیی سەعات 7ـەوە تا ئێستا 40 خۆكوژی داعش لە میحوەری تەلسقۆف كوژران و، لەسەر دەستی هێزی پێشمەرگە شكستێكی گەورەیان خوارد".

 وتیشی: "دوێنێش تیرۆریستانی داعش 20ـیان بەدەستی هێزی پێشەرگەی كوردستان لێ كوژران، لە دوێنێیشەوە تا ئێستا كە بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دەدوێم، 60 تیرۆریست كوژراون و ژمارەیەكی زۆری پێداویستیی سەربازییشیان كەوتووەتە دەست هێزی پێشمەرگە".



PM:03:24:04/05/2016