وەفدێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی سەردانی نەوشیروان مستەفایان كرد

ئەمڕۆ وەفدێکی مەکتەبی سیاسیی و سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەردانی نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد لە سلێمانی.

ئەمڕۆ ٠٧/٠٥/٢٠١٦، وەفدێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە  پێکهاتبوون لە جەعفەر شێخ مستەفا ئەندامی مەکتەبی سیاسیی، هەرێم کەمال ئاغا، پەروین بابەکر، سامان گەرمیانی، وەستا ڕەسوڵ، هەڵۆ پێنجوێنی، فەرید ئەسەسەرد ئەندامانی سەرکردایەتی و چەند کەسێکی تر سەردانی ڕێخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد.

بەپێی زانیارییەکان، وەفدەکەی یەکێتی بەخێرهاتنەوەی نەوشیروان مستەفایان کردووە و لە دیدارێکدا بارودۆخی هەرێمیان تاوتوێ کردووە



PM:02:22:07/05/2016