وێنە...چی بێژەرەكەی ڕووداوی فریوداوە؟

ڕۆژان عەبدولڕەحمانی بێژەری هەواڵە وەرزشییەكانی ڕووداو وێنەیەكی نوێ خۆی بڵاودەكاتەوە و باسی فریودان دەكات.

ڕۆژان عەبدولڕەحمان لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام، وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاودەكاتەوە كە بەشێوەیەی سێڵفی گرتویەتی و لەگەڵ وێنەكەشدا، وتەیەكی نوسەری كورد بەختیار عەلیبڵاودەكاتەوە.

ڕۆژان ئەو وتەیەی بەختیار عەلی زۆر سەرسامی كردووە كە دەڵێت "ئەی ئومێد، هیچ شتێك وەك تۆ فریوی نەداین".

لەلایەكی دیكەوە ڕۆژان لەلایەن ڕێكخراوێكی عێراقییەوە كە لە بواری ئازادی ڕۆژنامەوانیدا كاردەكات، لەگەڵ چەند ڕۆژنامەنوسێكی دیكە خەڵات دەكرێت، دڵخۆشی خۆشی بە وەرگرتنی ئەو خەڵاتە دەردەبڕێت.




PM:02:23:12/05/2016