چەکدارانی داعش لە رێگای شەش خۆکوژەوە بەیانی ئەمڕۆ هێرشی کردە سەر کارگەی غازی تاجی و ١٨ کەس بوونە قوربانی.
پۆلیسی بەغدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد بە یانی ئەمڕۆ ٥/١٥ هێرشکراوەتە سەر کارگەی غازی تاجی نزیک بەغداو هێرشەکە لەرێگای شەش خۆکووژەوە بووە.
پۆلیس ئەوە ئاشکرا دەکات لە ئەنجامی هێرشەکە ١٨ کەس بوونە قوربانی ٥ کوژراو ١٣ بریندار کە زۆریان سەربازین .
هێزە ئەمنییەکانی عێراق جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە کۆنترۆڵی بارودۆخەکەیان کردووە.