دادگای فیدراڵی كه‌یسی شه‌رعیه‌تی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی دواخست
دادگای فیدراڵی عێراق تانه پێشكه‌شكراوه‌كان سه‌باره‌ت به ده‌ستوریبوونی دوا دوو دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق كه له مانگی نیساندا به‌ڕێوه‌چوون یه‌ك ده‌خات و سه‌یركردنیشیان بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو دوا ده‌خات.
عبدولستار به‌یره‌قدار وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادگای فیدراڵیی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دادگاكه‌یان گوێی بۆ پارێزه‌ری په‌رله‌مانتاره مانگرتوه‌كان گرتوه، بڕیاریانداوه ئه‌و كه‌یسه كه تایبه‌ته به له‌سه‌ركار لابردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بۆ ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو، واته 29 ی ئایار دوابخات.
راشیگه‌یاند مه‌به‌ست له‌و بڕیاره‌یان بانگهێشتكردنی شاره‌زایانه بۆ ڕاده‌ستكردنی به‌ڵگه‌كان و یه‌كخستنی داواكارییه‌كانی په‌رله‌مانتارانه سه‌باره‌ت به‌و كه‌یسه .
هاوكات دادگای فیدراڵی بڕیاریدا له ڕێگای شاره‌زایانه‌وه دڵنیابێت له ژماره‌ی په‌رله‌مانتاره ئاماده‌بوه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كانی ڕۆژانی 14 و 26 ی مانگی ڕابردوو، بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت نیسابی یاسایی ته‌واو بووه یان نا؟
PM:05:18:25/05/2016