خانمە ئەکتەری تورک و دۆستی کورد بیرین سات وەک باشترین ئەکتەری تورکیا هەڵبژێردراو خەڵاتی مورکیس دورتی پێدرا.
لە چوارچێوەی پێشبڕکێی ڤیستڤاڵی خولی ١٦ی مورکیس دوور کە لەوڵاتی لوبنان سازکرا خانمە ئەکتەری نواندن برین سات نازناوی باشترین ئەکتەر بەدەستبهێنێت.
بیرین سات وەک هەمیشە بەشێوەیەکی زۆر سادە و بەجلوبەرگێکی ئاساییەوە ئامادەی ڤیستڤاڵەکەی کرد.
ئەو ئەکتەرە ناسراوە لە دوو هەڵبژرادنی ئەم دوواییەی وڵاتی تورکیا دەنگی بە پارتە کوردیە، پارتی دیموکراسی گەلان دا.
بیرین سات له ساڵی 1984 له ئه‌نقه‌ره له دایك بووه،بۆیه‌كه‌مجار و له‌ساڵی 2004 ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه،دوای دووساڵ په‌یوه‌ندهی خۆشه‌ویستی له ساڵی 2014 له‌گه‌ڵ كینان دوگلو هاوسه‌رگیری كرد، به‌شدار زیاتر له 16 كاری فیلم و دراما كردووه و بۆته خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵات له‌سه‌ر ئاستی وڵاتی توركیا.