بزانە لەنجە چی بۆ خوشكە خنكاوەكەی كردووە

خانمە هونەرمەندی ناسراو لەنجە پەیامێك بۆ خوشكەكەی بڵاودەكاتەوە كە بەهۆی ڕووداوی خنكانەوە گیانی لەدەستدا.

لەنجە لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك وێنەیەكی ڕۆژە جەباری خوشكی بڵاودەكاتەوە و لەسەر وێنەكەش دەنوسێت "ووشەت پێ نەهێشتم..ئەم غەدرە چی بوو؟ تێم بگەیەنە خوشكێ گیان".

لەنجە بەهۆی ئەو ڕووداوەوە توشی شۆكێكی گەورە بووە و لە بارێكی دەرونی خراپدا دەژی، چونكە جگە لەوەی ڕۆژە خوشكی بووە، وەك هاوڕێیەكی نزیكی بووە، پێكەوە چەندین كاری هونەریان كردووە ئەو خوشكەی كاری دەرهێنانی بۆ بەشێكی كلیپەكانی ئەنجامداوە.

بەیانی ڕۆژی 28/5 ڕۆژە جەباری خانمە دەرهێنەر دەكەوێتە ئاوی دەریاچەی دوكانەوە و بەهۆیەوە گیان لەدەست دەدات.



PM:02:10:30/05/2016