گەرمیان.. دایكێك لەناو تەنكی سەرباندا منداڵەكەی خۆی خنكاند

پۆلیسی گەرمیان ژنێك دەستگیر دەكات كە بە ئەنقەست منداڵەكەی خۆی لەناو تەنكی سەرباندا خنكاندووە.

لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئاشكرای كرد: شەوی رابردوو 12-6 دوای ئەوەی منداڵێك دیار نەماوە بۆیان دەركەوتووە لەلایەن دایكییەوە خراوەتە ناو تەنكی سەربانەوە.

پۆلیسی گەرمیان ئاشكراشیكردووە: لەڕوداوی دیارنەمانی منداڵێك ئاگادار كراونەتەوە تەمەنی  35 رۆژە بووە لەگوندی لوتفی ئاغای سەر بە ناحیەی زنانە، دوای ئەوەی هێزەكانیان گەیشتونەتە شوێنی روداوەكە، دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووەو بۆیان دەركەوتووە دایكی منداڵەكە بەناوی (و.ح.م) تەمەن 26 ساڵان منداڵەكەی خۆی خستۆتە ناو تەنكی ئاوی سەربانەوە.

پۆلیسی گەرمیان ئاشكراشیكردووە: منداڵەكە گیانی لەدەستداوەو دایكەكەش بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە دەستگیركراوە، بەپێی لێكۆڵینەوەكانیش دەركەوتووە روداوەكە بە (ئەنقەست) بووە.



PM:04:19:13/06/2016