هه‌وڵی ئازادكردنی 354 كچی ئیزیدی له فه‌لوجه ناراسته !
دكتۆر میرزاو یەکێک لە کچە ئێزیدییەکان
دكتۆر میرزا دنایی، كه‌سایه‌تی ئیزیدی و به‌رپرس له گواستنه‌وه‌ی كچه ئیزیدیه ئازادكراوه‌كان بۆ ئه‌لمانیا هه‌واڵی ئازادكردنی 354 كچ له فه‌لوجه به‌درۆیه‌كی "سوك " ناو ئه‌بات.
دكتۆر میرزا لەمبارەیەوە دەڵێت" دوو لایه‌ن به‌شداریان كرد له بلآوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌دا ، یه‌كه‌م حه‌شدی شعبی بۆ خۆنیشاندان وه‌ك هێزیكی ئازادكه‌ر، لایه‌نی دوه‌م دوژمنه‌كانی حه‌شد بۆ ئه‌وه‌ی راستگۆیی حشد بخه‌نه ژیر پرسیاره‌وه، هیچ لایهنیكیش له بلآوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه بیری لای هه‌ست و سۆزی ئه‌و خێزانه ئیزیدیان نه‌بوو كه له سۆراغی هه‌ر هه‌واڵێكی كچهكانیاندان" .
وتیشی: به‌داخه‌وه له‌م رۆژانه هه‌والی زۆر ناراست له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئیزیدیه‌كان بلاو ئه‌بیته‌وه بۆ شیواندنی دۆسیه‌كه.
د. میرزا دنایی چالاکوانێکی بواری مافی مرۆڤ و به‌تایبه‌تی مافی ئێزیدییهکانهو، تا ئێستا 1100 كچی ئێزیدی دەرباز بووی ئه‌و کاره‌ساته‌ی بۆ وڵاتی ئەڵمانیا رەوانە كردوە.
PM:05:45:21/06/2016