کانی چ کاتێک واز لەکاری هونەری دەهێنیت؟

کچە ئەستیرەی ناسراوی گۆرانی کوردی، کانی بڕیار دەدات کاتێک کە واز لە کاری هونەری بهێنێت کە جیاوازی لەنێوان شارەکانی کوردستاندا بکات.

ژمارەیەک هاوڵاتی شارەکانی تر لەسەر ئەو کۆنسێرتەی کانی لە ٦/٤ لە سلێمانی سازیکرد، رەخنە لەو هونەرمەندە دەگرن کە بۆ لە هەولێر و شارەکانی تر سازی ناکات، کانی لەنووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەڵێت" زۆر لە هاوڕێیان پرسیاری ئەوە دەکەن کە ئایا بۆ ئێمە لە هەولێر کۆنسێرتەکەمان ئەنجام نەداوە، یاخود هەندێک کەس لەبەر بەرژەوەندی خۆیان بابەتەک بەڕووی سیاسەتدا وەردەگێڕن وەک زۆر شتی تر".

ئەو وەڵامی ئەو رەخنانە دەداتەوەو دەڵێت" ئەگەر ڕۆژێک لە ڕۆژان من جیاوازیم لە نێوان شارەکان و ناوچەکانی کوردستاندا کرد، بەڵێنبێت هەرگیز بەلای کاری هونەریدا ناچم".

کانی داوا لە رۆژنامەنووسان و هاوڕێیان دەکات " تکا لەو ڕۆژنامە نووس و هاوڕێیانە دەکەم کە ئەیانەوێت لە ملانێی سیاسیمان بئاڵێنن، با گوێ لە موسیکێکی ئارام بگرێت و واز تێوەگلاندنی ئێمە لە سیاسەت بهێنێت". 



PM:12:22:24/06/2016