دەمیرتاش رەتیدەکاتەوە بچێتە بەردەم دادگای ئەنقەرە

دادگای ئەنقەرە داوای کرد دەمیرتاش بچێتە بەردەم دادگا، ناوبراو رەتیکردەوە مل کەچ بکات بۆ دادگا.

دادگای باڵای تورکیا لە ئەنقەرە رۆژی ٦/٣٠ بڕیاری لەبەر رۆشنایی دادگای مێرسین، داوای کرد سەلاحەدین دەمیرتاش لەبەردەم دادگا ئامادەبێت، بەڵام ناوبراو رەتیکردەوە ئەو کارە بکات.

ئەم هەنگاوەی دادگای تورکیا پاش لابردنی پارێز بەندی لەسەر پەرلەمانتارە کوردەکان دێت.

دەمیرتاش رایگەیاند " بڕیاردراوە بچمە بەردەم دادگا تا وتەم وەرگرن و لێکۆڵینەوەم لەگەڵ بکەن، بەڵام وەک پێشوو وتوومە رەتیدەکەمەوەو ناچم".

هاوکات دادگا داوای کردووە هەریەک لە دیرایت تاش دمیر و بەدران ئوزترک پەرلەمانتارانی هەدەپە لە شاری ئاگری ئامادەی بەردەم دادگا بن، بەڵام رەتیان کردۆتەوە.

دەمیرتاش تۆمەتبار کراوە بە هێرشکردنە سەر سووپای تورکیاو هێزە ئەمنییەکان لەو وتارەی ٢٠١٦/٢/٢٧ پێشکەشی کردووە.



AM:02:37:01/07/2016