ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی ٩ی بنەرەتی و پۆلی ١٢ ئاشکرا کرا

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند" ئەنجامی تاقیکردنەوەکان تەواوبووە و هەفتەی داهاتوو کە دەکاتە دوای جەژن ڕایدەگەیەنن."

د. پشتیوان سادق ئەمڕۆ ٧/٦رایگەیاند" ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خوێندکاران تەواوبووە، بەڵام لەبەرئەوەی نەمانویستووە دوودڵی لەناو خوێندکاراندا دروستیبێت بڵاومان نەکردووەتەوە."

د. پشتیوان سادق لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵێ ئێن ئار تی وتیشی"هەفتەی داهاتوو لەنێوان ڕۆژانی دووشەممە تاوەکو پێنجشەممە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی و ٩ی بنەڕەتی ڕادەگەیەنین."



AM:11:13:06/07/2016