لە تورکیا شەوێک خەڵک لەشەقام مایەوە
لەچەند شوێنی ئەنقەرە شەڕ بەردەوامە

شەوێکی تەواو بەتایبەتی لەهەردوو شاری ئەنقەرەی پایتەخت و ئیستنابوڵ خەڵک لەسەر شەقام بوو، زۆر شوێن کەوتەوە دەست خەڵک و دەزگا ئەمنییەکان، بەلآم تا ئێستا لە ئەنقەرە لەچەند شوێن شەڕ بەردەوامە.

سەرباری ئەوەی بەدەیان تانک لەناو هەردوو شاری ئیستانبوڵ لەلایەن خەڵکەوە کۆنترٶلکران و سەربازەکانی چەککراو زۆر شوێن لە کودەتا چییەکان پاککرانەوە، بەلآم تا ئێستا شەڕ لەچەند شوێن بەتایبەتی لە ئەمقەرە بەردەوامە.

هەرچەندە بەهۆی خەڵکەوە هاوسەنگی هێز بە قازانجی ئۆردوغان و حکومەت شکاوەتەوە، بەلآم کەمێک لەمەوبەر کودەتا چییەکان لە رێگای ئاژانسی رۆیتەرەوە جەخت لەسەوە دەکەنەوە شەڕ بەردەوامەو با هاولآتیان لەماڵەکانیان بمێننەوە.

ئۆردوغان سەرۆکی تورکیا کە لەکاتی کودەتاکەوە جارێک لەڕێگای سکایب و چەند جاری تر کۆنگرەی رۆژنامەگەری سازکرد، ئەوە ئاشکرا دەکات ئەوانەی کودەتایان کردووە بەشێکن لەسووپاو سەربە " فەتحولآ گوڵەنن"، ئەو کەسایەتییە سیاسیە ئێستا لە ئەمەریکا دادەنیشێت و  ئۆردوغانی گەیاندە حکوم و دوای لێی هەڵگەڕایەوەو کەوتە قەلاچۆکردنی. 

هەرچەندە فەتحولآ گوێڵەن رەتیکردەوە کە ئەوان دەستیان هەبێت لەو کودەتایەدا

AM:07:56:16/07/2016