" ئەو فڕۆکەوانەی فڕۆکە روسیەکەی خستەخوارەوە بەشداربوویەکی کودەتاکە بووە"


عومدەی شاری ئەنقەرە رایگەیاند" ئەو فڕۆکەوانەی ساڵی پار فرۆکە روسیەکەی خستەخوارەوە، یەکێک بووە لە فرۆکەوانە بەشداربووەکانی کودەتاکەی دوێنی".

ملیح گوکجیک عومدەی ئەنقەرە ئەمڕۆ رایگەیاند" ئەو فڕکەوانەی کە فرۆکە روسیەکەی خستەخوارەوە لە نۆڤەمبەری ٢٠١٥ دا شەوی رابردوو بەشداری کودەتاکەی کردووە".

گوجیک بە کەناڵی سی ئێن ئێن تورک راگەیاند" ئەو فڕۆکەوانە سەر بە گرووپی فەتحوڵا گوڵەنەو تا ئێستا ئێمە ئاشکرامان نەکردووە، بەڵام بەتەواوی وایەو بەشداری کردووە".



PM:08:45:16/07/2016