بەوێنە ..زرێبار هەورامی لە بێژەریەوە خۆی بەکاروباری سەربازیەوە خەریک دەکات

بێژەری پێشووی کەناڵی ئێن ئار تی زرێبار هەورامی لەکاری بێژەریەوە کارگەیەک بۆ جلوبەرگی سەربازی دەکاتەوە.

زرێبار هەورامی کە ماوەی چەند مانگێکە وازی لەکاری بێژەری لە کەناڵی ئێن ئار تی هێناوە، لەنووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەلآیەتی فەیسبووک کە بۆ هاوڕێکانی نووسیووە، دەڵیت" پێم خۆش بوو لەرێگەی ئەم پۆستەوە ئاگادارتان بکەمەوە کە مەسەلەی دەرکەوتنم لەسەر شاشە، هەندێک دوا ئەخەم و دڵنیاشتان ئەکەمەوە کە من و شاشە دوانەیەکی لێک دانەبڕاوین و هەر دەر ئەکەومەوە، بەڵام پرۆژەی لەپێشترم هەیە و ئەبێ تەواوی کاتی خۆمی بۆ تەرخان بکەم".

زرێبار هەورامی کە ماوەی چەند ساڵێک بێژەری هەواڵ و سیاسەت بوو لەو کەناڵە دەڵێت" وا بلآوکرایەوە کە لە لە کەنالی تر دەست بەکاربوبیم، بەلآم پێمخۆشبوو لە دەمی خۆمەوە بیبیستن کە من لە هیچ کەنالیک دەست بەکار نەبووم! زۆر سوپاسی کەنالە راگەیاندنەکان ئەکەم کە پێشنیازی کاریان پیدام بەلام وەک ئاماژم پیکرد لە ئیستادا ناتوانم".

زرێباری لە کۆتایی پۆستەکەیدا دەڵێت" بە پێویستیشم زانی ئاگاداربن کە لەئێستادا سەرقاڵی دانانی کارگەیەکی جل و بەرگی عەسەکەریم کە بۆ یەکەم جارە لە کوردستان ئەم پرۆژیە دەکرێت، هەروها لە سلێمانی و دواتریش لە شارەکانی دیکە کارەکانمان فراوانتر ئەکەین".

ناوبراو باس لە هۆکارانە دەکات کە هانی داوە ئەو کارگەیە بکاتەوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەوەی وای لێکردووە ئەو پرۆژەیە پێش بخات ئەوەیە کە چەندین گەنجی کچ و کوڕی کورد، نەک بیانی و غەیرە کورد، لەم کارگەیە دەست بەکار دەبن و لە بێکاری رزگاریان دەبێت".




PM:11:57:17/07/2016