یەکێتی کۆمەڵێک گۆڕانکاری دەکات

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەیەوێت لە ڕێگەی حکومەتەوە کۆمەڵێک جێگۆڕکێ بە بەرپرسی ئاسایشەکانی ئەو ناوچانە بکات کە بە ناوچەی سەوز ناسراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی ڕاگەیاند یەکێتی لە ڕێگەی حکومەتەوە لە بەرنامەیدایە کە جێگۆڕکێ بە بەڕێوەبەری ئاسایشی گەرمیان و چەمچەماڵ بکات، هەروەها جێگۆڕکێ بە هەردوو بەڕێوبەری کۆیە و ئاسایشی ئیدارەی ڕاپەڕین بکات.

هاوکات لە بەرنامەیدایە بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی بە کەسێکی دیکە بگۆڕێت.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی بە ئەنجامگەیاندنی ئەم گۆڕانکارییانە کارێکی ئاسان نییە چونکە ئەم بەرپرسانەی ئاسایش کە گۆڕانکاریان پێ دەکرێت هەر یەکەیان سەر بە یەکێک لە باڵە ناکۆکەکانی نێو سەرکردایەتی یەکێتین.



PM:01:16:30/07/2016