سپی زانیاری ورد لەسەر هێرشەکەی داعش بۆ سەر باجوان‌و کێڵگەی بای حەسەن بلآودەکاتەوە

لە دوو هێرشی جیاوازدا شەوی رابردوو و بەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر کێڵگەی بای حەسەن‌و کارگەی غازی باجوان، سپی زانیاری ورد لەسەر ئەو دوو هێرشە بلآودەکاتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی ڕاگەیاند " هێرشەکەی کارگەی غازی باجوان کە پۆلیسی نەوتی باکور ئەمنیەتی دەپارێزێت، کاتژمێر ١:٣٠ ی شەوی رابردوو بووەو سێ چەکداری خۆکوژی داعش هێرشیان کردۆتە سەر کارگەکەو چوار فەرمانبەر کە هونەرین و کوردن دەکوژرێن و پۆلیسێک بریندار دەبێت".

لەو هێرشەدا چکەدارەکانی داعش کوژراو و دەستگیرکراون.

سەرچاوەکەی سپی سەبارەت بە هێرشەکەی کێڵگەی بای حەسەن بە سپی راگەیاند" هێرشی سەر کێڵگەی بای حەسەن کاتژمێر ٨:٣٠ بەیانی لەلایەن نزیکەی ١٠ چەکدارە ئەنجامدراوەو تا نیوەڕۆ هێرشەکە بەردەوام بوو، لەئەنجامدا خەزانێکی نەوت و چەند بۆری و سەمام تەقێنراوەنەتەوەو چەکدارانی داعش کۆنترۆڵی کێڵگەکەیان کردووە".

کێڵگەی نەوتی بای حسەن کە رۆژانە ١٨٠ هەزار بەرمیل بەرهەمدەهێنێت، لە هێرشەکانی داعشەوە بۆ سەر شارەکانی موسڵ و رۆژئاوای کەرکوک، ئەو کێڵگەیە کەوتە دەست کوردو پۆلیسی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دەیپارێزن، ئەمڕۆش لە کاتی هێرشەکەدا ئەوان لەوێ بوون و سەرباری ئەوەی کێڵگەکە لەلایەن داعشەوە کۆنترۆڵکراوەو تەنها یەک ئەندازیاری گەنج شەهیدبووە، پۆلسیەکان هیچیان لێنەهاتووە".

دوای ئەوەی جەکدارانی داعش کۆنترۆڵی کێڵگەکە دەکەن، هێزی پێشمەرگەو پۆلیسی سامانە سروشتیەکان و پێشمەرگە هێرش دەکەنە سەر کێڵگەکەو دوو چەکداردەکوژرێت و ئەوان تر هەڵدێن، کە دواتر ژمارەیەکیان لەلایەن پێشمەرگەوە لە گوندە نزیکەکانی ئەو دەڤەرە دەستگیردەکرێن".


 



PM:10:49:31/07/2016