مەرجەکانی بۆ هاوسەرگیری ئاشکرا دەکات

بەڕێز حاجی، پێشکەشکاری دیاری کەناڵی کوردستان تیڤی مەرجەکانی خۆی بۆ هاوسەرگیری ئاشکرا دەکات و دەڵێت "تا ئێستا قسمەت نەبووە هاوسەرگیری بکەم".

بەڕێز حاجی بە دواڕۆژی ڕاگەیاندووە "ئامادەم هاوسەرگیری بكەم، بەو مەرجەی لەمن بگات، هەروەها لە كارەكەم بگات و رێز لە من و پیشەكەم و خانەوادەكەمان بگرێت، چونكە كە من ئامادەبم هەندێك شت بە قوربانی ئەو بكەم، دەبێت ئەویش هەندێك شت بكاتە قوربانی بۆئەوەی بە ئاسودەیی بژین، چونكە هاوسەرگیری تەنیا پڕۆسەكە نییە بەڵكو رەفێكی تەوای تەمەنە".

پێشتریش بەڕێز سەبارەت بە بوونی خۆشەویست وتبووی "ئەوە پرسیارێكی تایبەتە" و نەیویستبوو ئاشکرای بکات..

بەڕێز نایشارێتەوە كە زیاترحەزی لەرەنگە تۆخەكانە، بەتایبەت رەنگی رەش، بۆ جۆری خۆراكیش زیاتر حەزی لەماسی‌ و یاپراخە.

هەروەها سەبارەت بەوەی ئایا کابانێکی باشە دەڵێت "بەردەوام ڕۆژانە لە ماڵەوە چێشت لێدەنێم و شارەزایم لە سەرجەم خواردنەکانیشدا ھەیە، خۆشترین خواردنیش لای من ماسییە".



AM:11:05:01/08/2016