یەکگرتوو و کۆمەڵ داوای کاراکردنەوەی پەرلەمان دەکەن
یەكگرتوو و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە دوای کۆتایهاتن بە کۆبوونەوەی لوتکەی نێوانیان ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و داوا دەکەن قەیرانەکانی هەرێم لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢ی ئابی ٢٠١٦ ڕاگەیاندراوی کۆتایی کۆبونەوەی لوتکەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بڵاوکرایەوە و تیایدا هاتووە "به‌سه‌ر په‌رشتیی سەڵاحەدین بهائەدین ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له باره‌گای مه‌كته‌بی ئه‌میری كۆمه‌ڵ له‌شاری هه‌ولێر، هه‌ر دوو ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی و ئه‌نجوومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆبوونه‌وه".
لە ڕاگەیاندراوە هاوبەشەکەی یەکگرتوو و کۆمەڵدا ئەوەش هاتوە "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕه‌وشی سیاسی هه‌رێم و ناوچه‌كه به گشتی كرا، هه‌ر دوو لا هاوڕابوون له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگای گفتوگۆی جدیی نێوان لایه‌نه‌كان و گێڕانه‌وه‌ی ته‌بایی سیاسی بۆ نێوماڵی كوردستان و هه‌رچی زووتر ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخ و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان.".
بەپێی ڕاگەیاندراوە هاوبەشەکە کۆمەڵ و یەکگرتوو "جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌رچی زووتر چاره‌سه‌ری كێشه‌ی هاوڵاتیان و چاكتركردنی بژێوی ژیانی هاوڵاتیان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كرده‌وه".
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەی یەکگرتوو و کۆمەڵدا ئاماژە بەوەشکراوە "گفتوگۆیی جدی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو كرا و هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر ڕێكخستنی گوتاری ئیسلامی و كاراكردنی حاڵه‌تی ئیسلامی و یه‌كخستنی نێو ماڵی ئیسلامییه‌كانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی زیاتر خزمه‌تكردنی دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان و به‌ره‌و پێشبردنی ئه‌زموونی سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستاندا".
PM:05:55:02/08/2016