گرفتی ئاوی سلێمانی چارەسەر دەكرێت

پارێزگاری سلێمانی بۆ چارەسەركردنی گرفتی ئاوی سلێمانی گرێبەستێكی لەگەڵ رێكخراوی (UNDP) واژۆ كرد.

ئەمرۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەربەست عوسمان بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی رایگەیاند" رێكخراوی (UNDP) بڕی (450) هەزار دۆلاری تەرخان كردوە بۆ نۆژەنكردنەوەی پەمپەكانی  هێڵی یەكی ئاوی سلێمانی و بڕیاریشە پرۆژەكە لە ماوەی (100) رۆژدا جێبەجێ بكرێت".

وتیشی "لەو پارەی تەرخانكراوە بڕی (15) هەزار دۆلار تەرخان دەكرێت بۆ دابینكردنی مادەی پاككەرەوە بۆ پرۆژەی ئاوی  قەڵادزێ‌".

لەلایەكی ترەوە  نوێنەری نەتەوە یەكگرتوە لە عێراق رایگەیاند"  ئێمە لەسەر داوای پارێزگاری سلێمانی ئەو پرۆژەیە جێبەجێ دەكەین، بۆ ئەوەی شاری سلێمانی گرفتی كەم ئاوی نەبێت".



PM:12:37:06/08/2016