بە ڤیدیۆ.. بزانە چی لە ئەحمەدی کوڕە داوێی هاتووە

لە گرتە ڤیدیۆییەکدا کە بڵاوکراوەتەوە ئەحمەد کوڕە داوێی کە بە فەرماندە ناسراوە، دەگری ئەویش بە هۆی سوتانی ئەو شوێنەوەیە کە لەگەڵ گەنجان لێی کۆدەبونەوە.

ئەحمەد کوڕەداوێ پیاوێکە لە سلێمانی بۆ خۆی گۆرانی ئەڵی، شیعر و شانامە ئەخوێنێتەوە، بەڵام بۆ کەس روون نییە باسی چی ئەکا، هەرچەندە بۆ گەنجەکان بابەتی کەیفسازیە و زۆرێک لە خەڵکی سلێمانی خۆشیان دەوێت.

پێشتر ئەحمەدی کوڕە داوێ وتبووی "هەوادارانم داوام لێدەکەن بێم بۆ ئاهەنگەکان، من هونەرمەندێکی تۆخم، ئەگەر بڕۆمە تورکیا هەر لێم ناگەڕێن بێمەوە، من گۆرانی زۆر دەڵێم کە نزیکەی 27 گۆرانییە".



AM:10:43:09/08/2016