داعشێك لە زیندانی ئاسایشی گه‌رمیان خۆی خنكاند

بەوتەی بەرپرسی ئاسایشی گەرمیان كەسێكی بەرەگەز عەرەب كە بەتۆمەتی تیرۆر و ئەندامی داعش لە ئاسایشی گەرمیان  بەندكرابوو، خۆی خنكاندوە.

عوسمان عەبدولكەریم، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئاسایشی گەرمیان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، دوێنێ بەندكراوێك كە بەتۆمەتی ئەوەی لە ریزەكانی داعشدا بووە لەئاسایشی خورماتووەوە رەوانەی بەندیخانەی ئاسایشی گەرمیان كرا و بەپێی ماددەی ١٥٦ لەیاسای سزادان راگیراوە.

وتیشی، "بە فەرمانی دادوەر و بۆ رێكاری لێكۆڵینەوە تێكەڵ بە بەندییەكانی تر نەكراوە و لە ژوری تاكەكەسی راگیراوە، به‌ڵام دواتر بە پەت خۆی خنكاندوە".

عوسمان عەبدولكەریم، وتیشی "كەسەكە بە رەگەز عەرەبە و دانیشتوی خورماتوە و تۆمەتبارە بە ناردنی خەڵك بۆ ناو داعش و هاوكارییكردنی ئه‌و رێكخراوه‌".



PM:03:37:18/08/2016