ئەمەریکا فڕۆکە دەنێرێت بۆ یارمەتیدانی هێزە کوردیەکان لە حەسەکە ( نوێکراوەتەوە )

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا کەمێک پێش ئێستا رایگەیاند" ئەمەریکا فڕۆکە دەنێرێت بۆ یارمەتیدانی هێزە کوردیەکان کە لە حەسەکە شەڕدەکەن و فڕۆکەکانی سوریا بۆردومانیان دەکات.

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند" فڕۆکە دەنێرن بۆ یارمەتیدانی ئەو هێزە کوردیانەی لەلایەن هێزەکانی حکومەتی سوریاوە کراونەتە ئامانج"، ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ بۆ دووەمجار فڕۆکەکانی سوریا بۆردومانی شاری حەسەکەیان کرد.

وتەبێژێک بەناوی پەنتاگۆنەوە، کاپتن جیف دیڤیس لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، وتی" ئەم هەنگاوە وەک ڕێوشوێنێکە بۆ پاراستنی هێزە هاوپەیمانەکان و بەرگری لەو هێزانەش دەکەین کە لەسەر زەوین، ئەگەر رووبەرووی هەڕەشە بوونەوە".

ئەمڕۆش هەینی فڕۆکەکانی رژێمی سوریا بۆردومانن شاری حەسەکەو ناوچەکانی یەپەگەو هیزەکانی ئاسایش و خەڵکی مەدەنیان کردو چوار هاوڵاتی بوونە قوربانی.




PM:08:23:19/08/2016